‌یاریزانێکی بەرشەلۆنە پەشیمانە کە نەچووە ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


ئەندرییە گۆمێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، نیگەرانە لەوەی کە ڕەتیکردۆتەوە لە ڕابردوودا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات کاتیک یاریزانی یانەی ڤالێنسیا بوو.

ڕۆژنامەی دۆن باڵۆن بڵاویکردەوە، ئەندرییە گۆمێز لە سەرجەم پلانەکانی ڤاڵڤێردیدا نیە ئەوەش نیگەرانی کردووە، بۆیە خۆزگە بە چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەخوازێت بەر لەوەی بێتە بەرشەلۆنە.

گۆمێز لە ساڵی ٢٠١٦ دا دەرفەتی ئەوەی هەبوو کە بێتە ڕیاڵ مەدریدەوە، چونکە پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دەیویست گرێبەستی لەگەڵدا بکات، بەڵام لە کۆتاییدا بەرشەلۆنەی هەڵبژارد.

گۆمێزی پرتوگالی لە دۆخیکی باشدا نیە بەهۆی ئەوەی یاری پێ ناکرێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا، بۆیە پەشیمانە لەوەی ڕیاڵ مەدریدی هەڵنەبژارد.



AM:11:18:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 20772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌