‌بەرشەلۆنە نامەیەکی ڕوون بۆ ماسکیرانۆ دەنێرێت

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا نامەیەک بۆ خافێر ماسکیرانۆ دەنێرێت کە سەبارەت بە چارەنوسییەتی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە داوای لە ماسکیرانۆ کردووە واز لە ڕاگەیاندنەکان بێنێت و لەوێوە باسی ڕۆیشتنی خۆی نەکات، بەڵکو ئەگەر بە ڕاستی دەیەوێت بڕوات، ئەوا ئیدارەی یانەکە ئاگادار بکاتەوە کە دەیەوێت لە مانگی داهاتوودا بڕوات.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ماسکیرانۆ لای ئەوان بە فەرمی خۆی یەکلا بکاتەوە بەوەی کە دەڕوات یاخود دەمێنێتەوە، چونکە ئەگەر ماسکیرانۆ بڕیاری ڕۆیشتنی دابێت، ئەوا پێویستە بەرشەلۆنە بە دوای بەرگریکارێکی دیکەدا بگەڕێت بۆ شوینگرەوەی.


AM:10:56:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌