‌گواردیۆلا ڕاستی هاتنی مێسی بۆ یانەکەیان ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، باس لەو دەنگۆانە دەکات کە دەوترێت مانچستەر سیتی گرێبەستێکی گەورەی پێشکەش بە مێسی کردووە بەر لەوەی کە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، مێسی گرێبەستێکی بۆ هاتووە لە مانچستەر سیتییەوە کە بەس پاداشتی ئەو گرێبەستە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیەو موچەی ساڵیکیشی ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەرشەلۆنە ئە وڕێگای گرتو گرێبەستی مێسی تا ٢٢١ نوێکردنەوە.

گواردیۆلا ڕوونکردنەوەی لەو بارەیەوە داو وتی، ئەوە ڕاستی نیە ، مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردۆتەوەو ناکرێت بڕوات لە بەرشەلۆنە چونکە ئەو لەو یانەیەوە دەستی پێکرد.

مێسی بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تاکوو سآڵی ٢٠٢١ نویکردنەوەو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.


PM:05:07:06/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌