‌هۆکاری ئەوەی هاندەرانی بایرن پارەیان فڕێدایە یاریگاوە

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی یانەی بایرن میونخ ، ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی یانەکەیان کرد، چونکە بلیتی یارییەکیان گرانکردبوو.

لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی بایرن میونخ و ئەندەرلەخت لە چامپیۆنس لیگدا، هاندەرانی بایرن میونخ وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە گرانی نرخی بلیتی یارییەکە، پارەی دروستکراوی یۆرۆیان خستە یاریگاوە ، هەروەها چەندین لافیتەیان بەرزکردبوەوە کە نوسرابوو ١٠٠ یۆرۆ بۆ یارییەکە ؟

هاندەران لە بەشێکی دیکەدا ، هاواریان دەکرد چاوی برسیتان تێربووە بە ١٠٠ یۆرۆ.



PM:04:48:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌