‌بە فەرمی و ڤیدیۆ؛ چێڵسی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

وێستگە سپۆرت-


لە خولی یانە پاڵيوانەکانی ئەوروپادا، یانەی چێڵسی بە ٤ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی کارباکای ئازربیجانی بردەوەو بەوەش گەیشتە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتیەکە.

لەو یارییەداو لە تایمی یەکەمدا ، هازارد بە لێدانی سزا لە خولەکی ٢١ دا گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی کرد، دواتر لە خولەکی ٣٦ دا ویلیان گۆڵی دووەمی کرد.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٧٣ دا، فابریگاس بە لێدانیس سزا گۆڵی سێیەمی کردو ویلیان لە خولەکی ٨٥ دا گۆڵی چوارەمی کرد.

چێڵسی بەو بردنەوەیە گەیشتە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتییەکە.





PM:09:54:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌