‌فەرمی؛ ڤالێنسیا بەبێ ڕاهێنەر لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڤالێنسیایی ئیسپانی زەبرێکی گەورەی بەرکەوت، ئەویش ڕاگرتنی مارسیلینیۆ گارسیایی ڕاهێنەریەتی بۆ یاری هەفتەی ١٣ی لالیگا، کە ڕووبەڕوی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.

لیژنەی پێشبڕکێکان سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند، مارسیلینیۆ گارسیا بەهۆی ڕەخنەگرتنی بەردەوامی لە ناوبژیوان بۆ دوو یاری بە ڕاگرتن سزایان داوە.

مارسیلینۆ لە یارییەکەی هەفتەی ١٢ی لالیگا ، کاتێک یانەکەی بەرامبەر بە ئیسپانیۆل یاریکردووە ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرتووەو کاری نا یاسایی کردووە.

لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوودا ڤالێنسیا بەبێ ڕاهینەرەکەی ڕووبەڕوی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، هەروەها لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیاشدا، ئەو ڕاهینەرە بەهەمان شێوە ناتوانێت لە شوێنی ڕاهینەرەوە سەرپەرشتی یاریزانەکان بکات کە لەو یارییەدا ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ زاراگۆزە دەبنەوە.


PM:09:26:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌