‌ئەرجەنتین، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بێهیواتر دەکات

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەم دواییە شکستیهێنا لەوەی کە بگاتە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، کاتێک لە پاشکۆی پاڵاوتنەکاندا نەیتوانی هەڵبژاردەی سوێد تێپەڕێنێت.

ئیتاڵیا ئێستا بێ ڕاهێنەرەو پلانی ئەوەشی هەبووە کە چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجامبدات، یەکێک لە یارییەکان کە پلان بۆ دانرابوو، یاریکردنبوو بەرامبەر بە ئەرجەنتین.

ئەم هیوایەیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کۆتاییهات و یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە هاوتا ئیتاڵییەکەی وتووە کە یارییە دۆستانەکەی نێوانیان ناکەن و هەڵیان وەشاندۆتەوە.

پێشتر هەردوو یەکێتییە ئیتاڵی و ئەرجەنتینییەکە لەسەر یارییەکی دۆستانە ڕێکەوتبوون لە مانگی ٣ی ساڵی داهاتوودا، ئەوەش وەکوو ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی ئەو ساڵە.

ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکی کە وایکردووە یارییە دۆستانەکە هەڵوەشێتەوە ئەوە بووە کە هاندەرانی ئەرجەنتین نایانەوێت بە دۆستانەییش ڕووبەڕوی ئیتاڵیا ببنەوە.


PM:05:59:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 7449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌