‌ڤاڵڤێردی لەسەر گریزمان قسەی هەیە

وێستگە سپۆرت-


ئیرنستۆ ڤاڵڤێڕدی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بە یانەی لێگانێس بۆ ئەنجامدرا کە لە هەفتەی ١٢دا ڕووبەڕوی یەکتردەبنەوە.

ڤاڵڤێردی ڕایگەیاند، یانەی لێگانێس خاوەنی بەهێزییەکی تایبەتی خۆیانن چونکە ڕێژەیەکی کەم گۆڵیان لێکراوە بە تایبەت لە یاریگای خۆیاندا.

سەبارەت بە سوارێز ڕایگەیاند، ئەو یاریزانە بەباشی ڕاهینان دەکات و لە پێکان چاکبۆتەوە ، هەروەها ڕەتی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە باسیان لەوە دەکرد گریزمان پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات و دەڵیت: با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.

بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە ٣١ خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی ئسپانیادایەو ڤالێنسیا بە ٢٧ خاڵ دووەمەو ریاڵ مەدریدیش بە ٢٣ خاڵ سێیەمە.


PM:07:47:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری