‌گومان لە بەشدارکردنی سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەکرێت بۆ یاری دێربی

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئامادەکاریەکانی بۆ یارییەکەی سبەینێی بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامەو لۆکا مۆدریجیش گەڕاوەتەوە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، مۆدریج بە باشی ڕاهێنانی کردووەو هەستی بە ئازار نەکردووە ئەوەش دەریدەخات کە بە تەواوی بۆ یاریکردن ئامادەیەو زیدان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری دەدات.

سیان لەو یاریزانانەی کە گومان لە یاریکردنیان دەکرێت بریتین لە گاریس بەیڵ ، کیلۆر ناڤاسی گۆڵچی ، لۆکاس زیدان.

بەڵآم لە ڕاهێنانەکاندا هەریەکە لە کارڤاخال و کۆڤاسیج بە باشی دەرکەوتوون و لە پاڵ مۆدریج بە ڕادەیەک بۆ یاریکردن ئامادەن.


PM:03:32:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌