ڕۆناڵدۆ هۆکاری ئاست نزمییەکەی ئاشکرادەکات
وێستگە سپۆرت-
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی
هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، هۆکاری ئەوە ئاشکرادەکات کە بۆچی ئاستی نزمە لەم
وەرزەداو یەک گۆڵی تۆمارکردووە.
ڕۆناڵدۆ دەڵیت:
ڕاگرتنی من لە پێنج یاری ڕابردوودا کاریگەری گەورەی لەسەرم هەبوو کە وایکرد بە
سەرەتایەکی خراپدا لەم وەرزەدا دەستپێ بکەم.
ڕۆناڵدۆی تەمەن ٣٢
ساڵ ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا وتی، بەداخم بۆ هەندیک
کەس کە تەنیا بیریان لای گۆڵکردنی منە، بەبێ ئەوەی گرنگی بدەن بەوەی کە من تا
چەندێک هەوڵ بۆ سەرکەوتنی تیکەمە دەدەم و
پاسی یەکلاکەرەوە دەدەم.
ڕۆناڵدۆ دەڵیت
بەهۆی ئەوەی لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بۆ ٥
یاری ڕاگیراوە، ئەوە زۆر نیگەرانی کردم و لە چەند شتێک بێهیوابووم، ئەوەش وایکرد
کە بە سەرەتایەکی لاوازەوە دەستپێ بکەم.
PM:02:10:17/11/2017
ئهم بابهته 4501
جار خوێنراوهتهوه