‌ئۆبامیانگ سزادرا

وێستگە سپۆرت-


یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، بیر ئۆبامیانگی سزاداو بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر بە شتوتگارت دوریخستەوە.

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە تویتەری خۆی دورخستنەوەی ئۆبامیانگی بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ڕاگەیاند، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانیش هۆکاری دورخستنەوەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆبامیانگ لە یاساکانی یانەکەی دەرچووەو کارێکی کردووە کە بە دڵی ئەوان نەبووە.

ئەوە بۆ جاری دووەمە کە ئۆبامیانگ لە یانەکەی سزادەدرێت، چونکە پێشتریش بۆ یارییەک دورخراوەتەوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان دەڵێن، ڕاگرتنەکەی بەهۆی ئەوەوە بووە کە ئۆبامیانگ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کاتێک گەشتی بەرشەلۆنەی کردووە، چۆتە ناو یانەیەکی شەوانەوە لەگەڵ عوسمان دێمبڵی هاوڕێی کە ئەویان یاری بۆ بەرشەلۆنە دەکات.

هەندێکی تر دەڵێن کاتژمێرێک لە ڕاهێنانەکان دواکەوتووە بۆیە یانەکەی سزایی داوە.


PM:12:10:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌