‌ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا نزیکە لە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی داهاتوودا جارێکی تر بە فەرمی هەوڵ بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆ دەداتەوە، ئەگەر سەری نەگرت، بەرشەلۆنە بژاردەیەکی دیکەی هەیە کە هەوڵدانە بۆ مەسعود ئۆزیل.

ڕۆژنامەی مۆندۆ لە هەواڵێکیدا ئاشکراکردووە، مەسعود ئۆزیلی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ، بۆتە پاڵێوراویکی بەهێز بۆ چوونی بەرەو بەرشەلۆنە، ئەگەر هاتوو گرێبەستی کۆتینیۆو یانەکە سەری نەگرت لە مانگی ١ی ساڵی نوێدا.

ئۆزیل لە چامپیۆنس لیگدا بەشدار نابێت چونکە ئارسناڵ نەگەیشتۆتە ئەو پاڵەوانێتییە، بەڵام کۆتینیۆ لەگەڵ لیڤەرپول بەشداری دەکات، ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئۆزیل بۆ بەرشەلۆنە زیاتر ئەگەری ڕۆیشتنی بەرەو ئەو یانە ئیسپانییە هەیە.

پێشتریش بەشێک لە ڕۆژنامەکان ئەوەیان ئاشکراکردبوو کە ئۆزیل بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئارسناڵ بەردەوام نابێت ، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە ٣٠ ملیۆن پاوەند.


 


AM:11:57:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 6722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری