‌باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٧ دیاریکران

وێستگە سپۆرت-

ئەمشەو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکان لەلایەن فیفاوە بەڕێوەدەچێت .

باشترینەکان لە یاریزان و ڕاهێنەر و گۆڵ و هاندەر و پێکهاتە دیاریدەکرێت و فیفا بۆ دووەم ساڵی بە جیا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەم خەڵاتە دابەش دەکات.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، وەک باشترین یاریزان بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن فیفاوە دیاریکرا، کە بۆ دووەم ساڵی بە دواییەکدابوو، ئەویش دوای ئەوەی کە وەرزی ڕابردوو توانی دوان لە گەورەترین نازناوەکان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستبێنێت ، ئەویش نازناوی خولی ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو.

جوانترین گۆڵی ٢٠١٧ ، ئۆلیڤەر جیرۆ بوو:




باشترین ڕاهێنەر : زینەدین زیدان ، دیارترین دوو نازناو ( لالیگاو چامپیۆنس لیگ بوو).

باشترین گۆڵپارێز: جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس بوو.

هاندەرانی یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندی باشترین هاندەری ساڵی ٢٠١٧ بوون

باشترین پێکهاتەی ساڵی ٢٠١٧:



PM:08:36:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 6127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری