‌بەرامبەر بەرشەلۆنە یارییان هەیەو ئامادەن

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنە یاری جامی شای ئیسپانیایی لە پێشەو ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مۆرسیا دەبێتەوە، پێش یارییەکەش ، ڕاهێنەری ئەو یانەیە وتەیی بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەیە.

سالمیرۆنی ڕاهێنەری یانەی مۆرسیا باس لە یارییەکەی سبەینێی ڕۆژی سێشەممە دەکات کە لە قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیادا ڕووبەڕوی یانەی بەرشەلۆنە دەبنەوە.

ئەو ڕاهێنەرە دەڵێت: بەرشەلۆنە سەردانی یاریگای ئێمە دەکات، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەنجامێکی ئیجابی بەدەستبێنین هەرچەندە یاریزانەکانمان هیلاکن بەهۆی یارییەکانی خولی پلە دووی ئیسپانیاوە.

لە بەرامبەردا یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاهێنانەکانی بەردەوامەو سێ یاریزانی گرنگیش بەشداری ئەو یارییە ناکەن ئەوانیش مێسی و ئۆمتیتی و سوارێز.


PM:05:45:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌