‌ڤیدیۆ؛ لەسەر گۆڵەکەی بەرشەلۆنە سکاڵا تۆمارکرا

وێستگە سپۆرت-


سەرۆکی یانەی مالاگای ئیسپانی ڕەخنەی لە گۆڵی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە هەیەو سکاڵا پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات.

ڕۆژی شەممە بەرشەلۆنە بەرامبەر بە مالاگا یاریکرد ، بە دوو گۆڵی بێ وەڵامیش لەو یانەیەیی بردەوە ، هاوکات گۆڵی یەکەمی بەرشەلۆنە قسەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، چونکە وەکوو لە ڤیدیۆکەی وارەوەدا دیارە تۆپەکە دەچێتە دەرەوەی یاریگاوە.

شێخ عەبداللە ئالی دووەم، سەرۆکی یانەی مالاگای ئیسپانی، سکاڵای گەیاندۆتە لای یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاو ڕەخنەی لە ئاستی ناوبژیوانەکان هەیە.

ئەو سەرۆکەی یانەی مالاگا ڕەخنەی لە گۆڵی یەکەمی بەرشەلۆنە هەیە، لە تویتەری خۆی نوسینێکی هەیەو ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیای دەکات و دەڵێت" کوا دادپەروەری؟".




PM:05:29:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌