‌ئێڤەرتۆن گۆڕانکاری گەورەی کرد

وێستگە سپۆرت-


دواجار یانەی ئێڤەرتۆن گۆڕانکاریەکی گەورەی لە تیپی یەکەمیدا ئەنجامداو دەستبەرداری ڕۆناڵد کۆمان بوو.

یانەی ئێڤەرتۆن لەم وەرزەدا کە نۆ یاری لێ بەڕێوەچووە، لە دۆخێکی زۆر خراپدایە بە جۆرێکە کە لە پلەی ١٨ یەمدایە، ئەوەش وایکرد کە بڕیار بدەن کۆمان لە پۆستەکەی دور بخەنەوە.

دوێنێ ئێڤەرتۆن لەگەڵ ئارسناڵ یاریکرد ، یانەکەی شاری لەندەن کە ئارسن ڤینگەر ڕاهێنەرایەتی دەکات توانیان ٥ بە ٢ یارییەکە ببەنەوە ، بۆیە ئێڤەرتۆن لە دوای چەند کاتژمێرێک رۆناڵد کۆمانی هۆڵەندی لە پۆستەکەی لەدا.


PM:05:17:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌