‌بۆچی ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکان لە لەندەن دەکرێت

وێستگە سپۆرت-


ئەمشەو ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و ڕۆناڵدۆ و مێسی و نەیماریش سیان لە ڕکابەرەکانن بۆ بردنەوەی باشترین یاریزانی ساڵ.

فیفا ئەمە بۆ جاری دووەمە کە بە بێ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، خۆی بە جیا باشترینەکان دیاری دەکات ، بۆ یەکەم جاریشە لە لەندەن دەکرێت.

پرسیار لە بەرپرسانی فیفا کرا کە بۆچی ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکان هەر لە سویسرا نەکراو گواسترایەوە بۆ لەندەن ئەمجارەیان، ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیا وەڵامەکەی بڵاوکردۆتەوەو فیفا دەڵێت: ئینگلتەرا ناوەندی دروستبوونی تۆپی پێ بووە، تۆپی پێ هەر لەوێوە سەری هەڵداوەو دواتر بۆتە یارییەکی سەرتاسەری ، بۆیە لەندەننی پایتەخت شایستەی ئەوەیە باشترینی جیهانی لێوە دیاری بکرێت.


PM:05:08:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌