‌بەڕێوەبەری کارەکانی بێنزیمە ڕاستییەک ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-


کەریم دیازیری، بەڕێوەبەری کارەکانی کەریم بێنزیمەی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید ڕاستی ئەو هەواڵە ئاشکرادەکات کە ماوەیەکە وا بڵآوبۆتەوە کە بێنزیمە و ئارسناڵ لە گفتوگۆدان.

لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتسی بەریتانیا، بەڕێوەبەری کارەکانی بێنزیمە وتی، ئەو یاریزانە زۆر لە ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشەو لە مانگی ڕابردوودا گرێبەستەکەی نوێکردۆتەوە، بۆیە هیچ نیازێکی بۆ ڕۆیشتن نیە.

بێنزیمە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە هاتە ڕیاڵ مەدرید، ١٨٢ گۆڵی تۆمار کردووە ، ٣٧٣ یاری ئەنجامداوە بە درێسی ریاڵ مەدریدەوەو دوو جار لەگەڵ یانەکەی نازناوی لالیگای بردووەو ٣ جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بێنزیمە بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تاکوو ساڵی ٢٠٢١ نوێکردەوە کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە ملیارێک یۆرۆ، بۆیە ئەم نرخەش دانراوە، بۆ ئەوەی کە هیچ یانەیەک نەتوانێت گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات.


PM:05:37:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری