‌دوو گرێبەست کە بەرشەلۆنە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانیان دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بیر لەوە دەکاتەوە کە دوو گرێبەست لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەنجامبدات.

بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزان بۆ شوێنگرەوەی نەیمار بدۆزێتەوە، یاریزانێکی بەهێز کە بتوانێت شوینەکەی نەیمار بە باشی پڕ بکاتەوە ، چونکە هەرچەندە گرێبەستی لەگەڵ عوسمان دێمبڵیدا واژووکرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە یەکەم یاریدا دووچاری پێکانهات و ئێستاش لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە بە سەرپەرشتی ڕۆبەرت فێرناندێزی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی، دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنی مارسیالی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد و هاری کەینی یاریزانی یانەی تۆتنهام واژوو بکات.


PM:05:10:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 8260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌