‌" خەونی یاریکردنبووە لە پاڵ مێسی"

وێستگە سپۆرت-


پاولینیۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دڵخۆشە بەوەی کە هاتۆتە یانەی بەرشەلۆنەوەو لە پاڵ مێسیدا یاری دەکات.

پاولینیۆ لە لێدوانێکیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر بە ئۆڵۆمپیاکۆس ڕایگەیاند، یاریکردن لە پاڵ مێسی خەونی ڕابردووی بووەو ئەو یاریزانە یارمەتیدەری دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرز.

پاولینیۆ دڵخۆشە بەوەی کە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات و ئەو هەلەی بۆ ڕەخساوە.

پاولینیۆ دەڵێت: مێسی بەخێرهاتنی گەرمی کردووە کە هاتۆتە بەرشەلۆنەو یاریکردن لەپاڵ ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە خەونی ڕابردووی بووە.

یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ ئامادەکاریکرد بۆ یاریەکەیان لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنس لیگ کە بەرامبەر بە ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی یاری دەکەن لە یاریگای کامپ نوو ، یارییەکەش شەوی چوارشەممە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک دەبێت.


PM:07:45:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2054 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌