‌پیکێ و شاکیرا بەم وینەیە ڕۆژنامەکانیان بە درۆخستەوە

وێستگە سپۆرت-

جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەو شاکیرای دەزگیرانی، ماوەیەک بەر لە ئێستا هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبوەوە، بەڵام ئەوە ڕاست دەرنەچوو ، بۆیە پیکێ بە وینەیەک وەڵامی هەموان دەداتەوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، لە دوای ٧ ساڵ ، جیرارد پیکێ و شاکیرا لە پەیوەندی خۆشەویستیان جیابوونەوە.

پیکێ و شاکیرا لە مۆندیالی ٢٠١٠وە یەکیان ناسی و بونە خۆشەویست و پەیوەندییەکی پتەویان پێکەوە هەبوو ، بەڵام لەم چەند ڕۆژەی دوایدا هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبۆتەوە ، ئەوەش لە دوای ٧ ساڵ خۆشەویستی.


هەندیک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێن، هۆکاری جیابوونەوەیان ئەوەبووە کە شاکیرا ئاهەنگی لە سەرانسەری جیهان زۆر بووەو کەم دەکەوتەوە ماڵەوە، ئەوەش پیکێ بێزارکردبوو، بەڵام هەردوولا وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە هەواڵی ڕۆژنامەکان ناڕاستن.


پیکێ و شاکیرا خاوەنی دوو منداڵن بەناوەکانی میلان وساشا.


 




PM:05:38:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌