‌دوو یاریزان بۆ شوێنگرەوەی ڕۆبن و ڕیبێری ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، دوو یاریزان هەن کە شوێنی ڕۆبن و ڕیبێری دەگرنەوە لە داهاتووەدا.

گرێبەستی ڕۆبنی هۆڵەندی کە تەمەنی ٣٣ ساڵە لە پاڵ ریبێری تەمەن ٣٤ ساڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت، یانەکەش گرێبەستیان بۆ ماوەیەکی کەم ڕەنگە بۆ درێژ بکاتەوە بەهۆی تەمەنیانەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، جولیان براندت و جولیان دراکسلەر، ئەو دوو یاریزانەی یانەی بایەرلیڤەرکوزن و سانجێرمانن کە بایرن میونخ وەکوو شوینگرەوەی ڕۆبن و ڕیبێری سەیریان دەکرد.

دراکسلەر ئێستا دڵخۆش نیە لە پاریس سانجێرمان، چونکە بە شێوەی سەرەکی یاری ناکات، ئەوەش بە دیاریکراوی لەو کاتەوەی کە نەیماری بەڕازیلی هاتووە، بۆیە ناوی پەیوەستە بە ڕۆیشتنەوە.

سەبارەت بە برراندتیش، بایرن لە ساڵی ٢٠١٤ دا بوو هەوڵیدا بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی فۆڵفسبۆرگەوە بباتە ریزەکانییەوە.


PM:04:18:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌