‌هۆکارێک هەیە کە ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری گاریس بەیڵ ببێت

وێستگە سپۆرت-


پێکانە لە دوایەکەکانی گاریس بەیڵ وایکردووە کە ڕیاڵ مەدرید لە هەندیک کاتدا لاری نەبێت بۆ ئەوەی کە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەگەر چی لە ماوەی ڕابردوودا گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو لای ئیدارەی یانەکەی، بەڵام پێکانی زۆر وایکردووە ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی داهاتوودا دەستبەرداری بێت و یاریزانێکی لاو بۆ شوێنگرەوەی بێنن.

زیدان لە ئێستادا ناتوانێت بە شێوەیەکی باش پشت بە بەیڵ ببەستێت چونکە بەم دواییە دووبارە دووچاری پێکان هاتۆتەوەو ئەمڕۆ لە هۆڵی تایبەت لەگەڵ ڕاهێنانی جەستەیی مەشقی کردووە.

زیدان وەکوو خۆی لاری نیە ئەگەر ئیدارەی یانەکەشی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، مانچستەر یونایتدیش یەکێکە لەو یانانەی کە کڕیارەی ئەو یاریزانە وێڵزییە.

لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ، گاریس بەیڵ ١٧ جار دووچاری پێکان بووە، هەندیک لە پێکانەکانیش ماوەیەکی زۆر بۆ چاکبوونەوە ویستووە.


PM:06:00:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 863 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌