‌"فەڕەنسا بەم جۆرەی ئێستا دەتوانێت مۆندیال ببات"

وێستگە سپۆرت-


لۆکاس دینی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی فەڕەنسا باس لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت: ئەگەر بەم پێکهاتەیەیی ئێستاوە یاری بکات، ئەوا دەتوانێت نازناوی مۆندیال ببات.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، لۆکاس دینی ستایشی توانای یاریزانی هەڵبژاردەکەی کردو وتی، ئەگەر فەڕەنسا بەم جۆرەی ئێستاو بەم پێکهاتەیەوە یاری بکات، ئەوا دەتوانێت نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا بباتەوە.

فەڕەنسا توانی بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی خۆی لە یارییەکانی پاڵاوتندا بگاتە مۆندیال، دوای ئەوەی بە ٤ خاڵ لە نزیکترین رکابەرییەوە دوربوو کە هەڵبژاردەی سوێد بوو.

لە هەندیک لە یارییەکانی پاڵاوتندا هاندەران ڕەخنەیان لە ئاستی هەڵبژاردەکەیان دەگرت، هەرچەندە فەڕەنسا یاریزانی بە توانای هەیە وەکوو گریزمان و مباپێ و پۆگبا.

لۆکاس دینی پێی وایە ئەگەر فەڕەنسا بەم شێوەیی ئێستا یاری بکات، ئەوا دەتوانن لەگەڵ دیدیە دیشامپی ڕاهێنەریان ناناوی مۆندیالی ساڵی داهاتوو بۆخۆیان ببەن.


PM:05:56:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌