‌لێکۆڵینەوە لە خاوەنی کەناڵی BeIN Sport دەستیپێدەکات

وێستگە سپۆرت-


دوای ئەوەی سزای هەریەکە لە بلاتەر و پلاتینی درا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەسەر مۆندیال ، ئێستا خاوەنی کەناڵی بی ئین سپۆرتی قەتەڕیش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

پۆلیسی فیدڕاڵی بڕیاریداوە کە لێکۆڵینەوە لە بارەی ناسر خلێفی خاوەنی کەناڵی بین سپۆرت و یانەی پاریس سانجێرمان بکرێت، چونکە تۆمەتبارە بەوەی کە پارەی وەکوو بەرتیل داوەو کاری نا یاسایی کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا بلاتەری سەرۆکی پێشووی فیفاو پلاتنی سەرۆکی پێشووی یوفا، لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵیەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراو دەرکەوت کە بەرتیلیان وەرگرتووە.

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە دەکرێت لە وەرگرتتنی مافی پەخشکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 و 2030 کە کەناڵی بی ئین سپۆرت بڕیارە وەریبگرێت.

جیرۆم فالکە، سکرتێری پێشووی فیفا لە ڕابردوودا چاوی بە ناسر خلێفی کەوتووەو کارئاسانی بۆ پەخشی یارییەکانی ئەو مۆندیالە بۆ کردووە.

لە ئێستادا مۆندیالی ٢٠٢٢ش گومانی لەسەرە کە دراوەتە وڵاتی قەتەڕ و چەندین بەڵگە لەسەر ئەوە ئامادەن کە بەرپرسانی قەتەڕ بەرتیلیان بە ئەندامانی فیفا داوە.


PM:05:26:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌