‌پاداشتی بەشار ئەسەد بۆ یاریزانەکانی سوریا، هەرچەندە شکستیانهێنا

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەی سوریا هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی کە بگاتە مۆندیال، بەڵام هاندەرانی بێهواکرد، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەکان پاداشتکران.

سەرچاوەیکی نزیک لە هەڵبژاردەی سوریا ئاشکرایکرد، یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیان بە شێوەیەکی تایبەت پاداشت دەکرێت لەلایەن کەسایەتییە گرنگەکانی وڵاتەکەیانەوە، ئەگەر چی شکستیان هێنا لەوەی کە بگەنە مۆندیال.

هەڵبژاردەی سوریا لە دوا یاریدا بە ئوستوڕاڵیای دۆڕاند ٣ بە ٢ ، بۆیە نەیتوانی لە داوی پاشکۆکانی پاڵاوتنیش ڕزگاری ببێت.

هەرچەندە سوریا نەگەیشتە مۆندیال، بەڵام یارییەکی بەهێزیان بەرامبەر بە ئوستوڕاڵیا ئەنجامدا، ئەمڕۆش یاریزانەکانی سوریا گەیشتنەوە ناو خاکی خۆیان و پاداشت دەکرێن.

ئەو کەسەی کە پاداشتەکەی ئامادە کردووە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریایە کە یەکی ١٠ هەزار دۆلار دەداتە یاریزانەکان واتە دەفتەرێک دۆلار.


PM:05:11:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌