‌دیارترین ئەو پڕوپاگەندانەی لەم دوو ڕۆژەدا کراون

وێستگە سپۆرت-


لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی دوایدا هەندێک لە پڕوپاگەندە بڵآوبوونەتەوە کە باس لە ڕۆیشتنی چەند یاریزانێک دەکەن وەکوو مێسی و کۆتینیۆ و هاری کەین.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە زووی گریبەستی مێسی نوی بکاتەوە، هاوکات موچەیەکی پێشکەش دەکات کە دەیکاتە خاوەنی بەرزترین لە مێژووی تۆپی پێدا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانیا بڵآویکردەوە، مێسی هێشتا گرێبەستەکەی نوێنەکردۆتەوە، بۆیە یانە دەوڵەمەندەکان هەوڵی تەواوی بۆ دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەرشەلۆنە متمانەی بەوە هەیە کە گرێبەستەکەی تاکوو ساڵی ٢٠٢١ نوێدەکرێتەوە.

بەرشەلۆنە دەیەوێت لە ساڵیکدا مێسی ٨٠ ملیۆن پاوەندی دەستبکەوێت بە سەرجەم پارەکانی وەکوو موچە و پاداشت و ڕیکلامەوە.

هەروەها ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا لە هەواڵیکیدا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە هێشتا کۆتینیۆ بیر نەچۆتەوەو لە گواستنەوەی داهاتووشدا هەوڵی خۆی دەدات بۆ کڕینی ئەو یاریزانە بە تایبەت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

ئۆسکار جیرۆ پێشتر لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو، یانەکەیان هێشتا ئامادەی تێدایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کڕینی کۆتینیۆ.

هەواڵێکی دیکەی ڕۆژنامەکان کە سەبارەت بە هاری کەینە لە ڕۆژنامەی The sunدا بڵاوکراوەتەوە کە مانچستەر یونایتد ١٧٠ ملیۆن پاوەند لە کڕینی ئەو ئەستێرەیەیی تۆتنهامدا خەرج دەکات.


PM:05:02:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌