‌بە ژمارە.. سانجێرمان و کاڤانی بەبێ نەیمار

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، یارینەکردنی نەیمار لە یارییەکەی ڕابردوودا کاریگەری خراپی بۆ سەر یانە فەڕەنسییەکە هەبووە.

ڕۆژنامەی لیکیبی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئامادە نەبوونی نەیمار لە یارییەکەی ڕابردوو بەرامبەر بە مۆنپیلییە کاریگەری لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان هەبووەو ئەوەشی بە ژمارە شیکردۆتەوە.

ئەوە یەکەم یەکسانبوونی پاریس سانجێرمانە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە، وەکوو لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە.

پاریس سانجێرمان لە یارییەکەی ڕابردوودا کە بەبێ نەیمار یاریکرد، ١٨ هێرشی شکستپێهێنراوی هەبوو، یەکجار شوتیان بۆ گۆڵی مۆنپیلییە لێدابوو بە درێژایی ٩٠ خولەک وەکو هێرشێکی مەترسیدار.

ئامادە نەبوونی نەیمار، کاریگەریشی بۆ سەر کاڤانی هەبووە ، چونکە کاریگەری لەسەر ئەنجامی یاریەکە نەبووەو ئاستیشی بەرز نەبووە لە هێرشەکان بۆ سەر گۆڵی مۆنپیلییە.


PM:07:20:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری