‌سەرۆکی ئیتاڵیا سزایەکی قورسدرا

وێستگە سپۆرت-


ئاندریا ئانێلی ، سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس و دەستەی یانەکانی ئەوروپا لەلایەن دادگای وەرزشی ئیتاڵیاوە سزادراوە و بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگیراوە، بەهۆی ئەوەی بلیتی بە نا یاسایی فرۆشتووە.

ئەم بڕیارە واتایی ئەوە دەگەیەنێت، کە ئانێلی ناتوانێت وەکوو سەرۆکی یۆڤی نوێنەرایەتی بکات لە ئیتاڵیاو دەرەوەی ئیتاڵیاشدا.

ناوی ئەو سەرۆکە بەوە تۆمەتبارکراوە کە بلیتی بە نا یاسایی فرۆشتووە بە کۆمەڵێک مافیا.

ڕۆژنامەی کورێیری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، داوا دەکرێت یانەی یۆڤانتۆسیش سزا بدرێت و دوو یاری بە بێ هاندەر ئەنجامبدەن و هەروەها بەبڕی ٣٠٠ هەزار یۆرۆش سزابدرێن.


PM:06:17:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری