‌زیدان بۆ هاندەران: چاوەڕوانی یاریزانی تر مەبن

وێستگە سپۆرت-


زینەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا یاریزانی نوێ ناکڕن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان زیدان ڕایگەیاند، ئەوان پێویستیان بە یاریزانی نوێ نیە بۆ ئەوەی کە پێکهاتەی تیپەکەیانی پێ بەهێز بکەن لەم وەرزەداو متمانەی بە تیپەکەی ئێستای هەیە.

زیدان وتیشی لە یەک دۆخدا گرێبەست ئەنجامدەدەن، ئەویش ئەگەر بێت و یاریزانێکیان بۆ ماوەیەکی درێژ دووچاری پێکان ببێت.


PM:05:18:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌