‌ناوی یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی لیشبونە ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-


ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکرد کە بەشداری یارییەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەکەن بەرامبەر بە سپۆرتینگ لیشبونە لە چامپیۆنس لیگ.

سایتی یانەی بەرشەلۆنە ناوی ئەو ٢٠ یاریزانەی بڵاوکردەو کە بەشداری ئەو یارییە دەکەن و گەشتی وڵاتی پرتوگال دەکەن.

یاریزانەکان بریتین لە :

گۆڵچی: شتیگن – سیلیسین – ئۆرتۆلا

بەرگریکار: سیمیدۆ – پیکێ – ماسکیرانۆ – ئەلبا – دینی – ئۆمتیتی – ڤیداڵ.

ناوەڕاست: ڕاکیتیچ – بۆسکێتس – دینیس سوارێز – ئینێستا – پاولینیۆ – سێرجی ڕۆبەرتۆ – ئەندرییە گۆمێز.

هێرشبەرەکان: سوارێز – مێسی – دۆلۆفیۆ.


PM:03:40:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌