‌مۆرینۆ چانسی هەبوو

وێستگە سپۆرت-


جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لەلایەن یەکێتی تپی پێی ئینگلتەراوە هیچ سزایەک نەدرا، هەرچەندە لە ایری ڕابردوودا بە کرایە دەرەوە.

ڕۆژنامەی " دەیلی میرەر"ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هیچ سزایەکی بەسەر مۆرینۆدا نەسەپاندووە، ئەگەر چی لە یاری ڕابردوودا بەرامبەر بە ساوسهامپتۆن بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

مانچستەر یونایتد لەو یارییەدا سەرکەوتنێکی قورسی بەدەستهێنا کە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بوو.

مۆرینۆ هەرچەندە لەو یاریەدا لە دوا خولەکەکانیدا کرایە دەرەوە، بەڵام ڕۆژنامەی میرەر ئاشکرایکردووەکە مۆرینۆ ڕووبەڕوی هیچ سزایەکی دارایی و ڕاگرتن نابێتەوە.

مۆرینۆ لە کاتێکدا کە بەکارتی سور کرایە دەرەوە کە هەوڵیدا یاریزانێک بگەڕێنێتەوە بۆ شوینەکەی خۆی بۆ ئەوەی گۆڵیان لێ نەکرێت، ناوبژیوانی یارییەکەش کە کریج پاوسۆن بوو، مۆرینۆی کردە دەرەوە.

لە دوای ئەو یارییە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژنامەنوسان کە مۆرینۆیان پرسی بۆ چی دەرکرایت، لە وەڵامدا وتی نازانم!



PM:03:30:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری