هەرچەندە تیروپشکەکە ئەنجامدرا، بەڵام چارەنوسی پاڵەوانێتییەکە دیار نیە
وێستگە سپۆرت-
هەرچەندە ئەمڕۆ تیروپشک بۆ یارییەکانی جامی کەنداو ئەنجامدرا، بەڵام هێشتا چارەنوسی ئەو پاڵەوانێتییە دیار نیە.
له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، تیروپشکی قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كانى جامى كه‌نداو بۆ تۆپى پێ راكێشرا کە لە قەتەڕ دەکرێت.
حه‌وت هه‌ڵبژارده به‌شدارى له جامه‌كه ده‌كه‌ن كه بڕیاره له رۆژانى 22-12-2017 تاوه‌كو 5-1-2018 به‌ڕێوه‌بچێت .
تیروپشکەکە بەم جۆرە بوو کە لە دوو کۆمەڵە پێکهاتوون.
كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م : عێراق - قه‌ته‌ر - به‌حره‌ین - یه‌مه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م : ئیمارات - شانشینى عوممان - سعودیه
پێشتر بڕیاربوو کە جامی کەنداو لە کوێت بکرێت، بەڵآم ئەوە گۆڕدراو چووە قەتەڕ، چونکە کوێت لەلایەن فیفاوە سزادراوە.
قەتەڕ لەگەڵ چەند وڵاتێک‌دا پەیوەندی باش نیە، چونکە سعودییە ، ئیمارات ، بەحرەین، داوا دەکەن ئەو پاڵەوانێتییە دوابخرێت و پاڵەوانێتییەکەش بگەڕێتەوە بۆ کوێت ، بەهۆی ئەم کێشە سیاسییەوە هێشتا چارەنوسی دیار نیە.
PM:03:03:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 651
جار خوێنراوه‌ته‌وه