‌مەرجێکی ڕۆناڵدۆ بۆ مانەوەی لە ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵدەدات گرێبەستی ڕۆناڵذۆ بۆ وەرزێک زیاتر نوێ بکاتەوە لە ماوەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا موچەیەکی بەرزی هەیە، ئەویش ١٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پاوەندە لە یەک وەرزەدا، گرێبەستی ئێستاشی لە ساڵی ٢٠٢١ کۆتاییدێت.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پاوەند بۆ موچەکەی زیادبکرێت، واتە موچەی یەک ساڵی ببێتە ٢٧ ملیۆن پاوەند لە یەک وەرزداو لەگەڵ مێسی یەکساندەبنەوە.

ڕیاڵ مەدریدو ڕۆناڵدۆ ڕیکدەکەون بۆ ئەوەی کە گرێبەستی نێوانیان تاکوو ساڵی ٢٠٢٢ نوێ بکەنەوە، بەوەش بە تەواو لەگەڵ مێسی یەکسان دەبنەوە.


PM:05:54:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌