‌ڕۆناڵدۆ دیسان مەترسی ڕاگرتنی لەسەرە

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید، دووبارە مەترسی ڕاگرتنەوەی لەسەرە، ئەویش بەهۆی ڕەفتارێکی لە یارییەکەی ڕیاڵ بیتیس.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بریتانیا بڵاویکردەوە، لە یارییەکەی ریاڵ بیتس، عیسا ماندی یاریزانی بە ڕەگەز جەزائیری یانەی ڕیاڵ بیتیس کە تۆپەکە لە ڕۆناڵدۆ دەسەنێت و ناهێڵیت زیاتر کریس تێپەڕێت، بۆیە ڕۆناڵدۆ پاڵی پێوەدەنێت بە بێ ئەوەی ئەو یاریزانەی بیتیس تۆپی پێبێت.

ناوبژیوان لەو کاتەدا هیچی نەکرد، بەڵام چاوی کامێراکان ئەوەیان لێداوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە ڕەفتارەکەی دەکرێت، بۆیە ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاربدات، ئەوا بۆ ٢ یاری ڕەنگە ڕۆناڵدۆ ڕابگیرێتەوە.

ڕۆناڵدۆ لە ٥ یاری ڕابردوو ڕاگیرابوو، لە یارییەکە شەوی ڕابردوو بەرامبەر بە ریاڵ بیتس توانی بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.


 


PM:04:07:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری