‌ئەو ڤیدیۆیەیی نزیکبوو بێنزیمە بە سزادان بدات

وێستگە سپۆرت-


کەریم بێنزمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە نزیکبووە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی ئیسپانیاوە سزادرا بدرێت بەڵام پۆلیس لەو کاتەدا نەیبینیوە.

بێنزیمە بەم دواییە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە لە سناپ چاتی تایبەتی خۆی کە لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاردەهێنێت و وەکو دیارە گۆرانی بە دەنگی بەرز لێدەدات ، ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆی ئیسپانیایە.

بێنزیمە ئەمە جاری یەکەم نیە کە پێچەوانەی یاساکانی هاتووچۆ دەجوڵێتەوە، پێشتریش بەهۆی تیژڕەوییەوە سزادراوە.

کەریم بێنزیمە ئەمڕۆ لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە گرێبەستەکەی تاکوو ساڵی ٢٠٢١ بۆ درێژکرایەوە.




PM:07:11:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌