‌ڕاهێنەری ئەرجەنتین بۆ کۆبونەوەی لەگەڵ مێسی گەیشتبووە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-


خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، گەیشتبووە شآری بەرشەلۆنە و لەگەڵ مێسی دوای یارییەکەی ئیبار کۆبوونەوەی کردووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، مێسی و ڕاهێنەرەکەی قسەیان لەسەر کامپە ڕاهێنانەکان کردووە کە لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوەو ئامادەکاری بۆ یاریەکانیان دەکەنەوە، چونکە ئەرجەنتین دۆخی باش نیە لە پاڵاوتنەکاندا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مانگی داهاتوودا ڕووبەڕوی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی پیرۆ و ئیکوادۆر دەبێتەوە لە پاڵاوتنەکاندا ، هەوڵدەدات سەرکەوتن تۆمار بکات بۆ مۆندیال.

مێسی وەکوو کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لەگەڵ سامپاولی ڕاهێنەریدا کۆبوونەوەی کردووەو جگە لە باسکردن بۆ ئامادەکارییەکان، سامپاولی داوای مێسی کردووە بیری لای یارییەکانی یانەکەی بێت و بە ئاگاییەوە یار بکات تاکوو دووچاری پێکان نەبێت.


PM:06:18:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌