‌جیاوازی نێوان سانتۆسی پیلی و ڕیاڵ مەدریدی ڕۆناڵدۆ

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی ژمارەیەکی نوێ تۆمار بکات، ئەویش تۆمارکردنی گۆڵە لە ٧٣ یاری بە دوایەکدا، ئەوەش وا دەکات کە لە ژمارەیەکدا لەگەڵ سانتۆس بەراوردێکیان بکرێت.

ڕیاڵ مەدرید لەو ژمارە یارییەی باسکرا، ٥٤ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ١٤ یەکسانبوون و ٥ شکستی هەیە.

یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لەو ماوەیەدا ٢٠٠ گۆڵیان کردووەو ٨٠ گۆڵیشیان خواردووە ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش ٤٩ گۆڵی لەو ژمارە یارییەدا تۆمارکردووە.

لە بەرامبەردا یانەی سانتۆس لە ساڵی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٣ ئەو ژمارەیەیی تۆمارکردووە کە لە ٧٣ یاری بە دوایەکدا گۆڵی کردووە ، لە ٥٢ یاریدا براوەبووە ، لە ١٤ یاریدا یەکسانبووە ، ٧ جار دۆڕاوە.

لەو ماوەیەدا ٢٤٥ گۆڵیان کردووەو ٩٦ گۆڵیشیان خواردوە ، پێلێی ئەفسانەی پێشووی بەڕازیلیش ٨٥ گۆڵی کردووە.


PM:10:32:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌