‌لە دژی کاڤانی، نەیمار داوایەک لە پاریس سانجێرمان دەکات

وێستگە سپۆرت-


نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، بەهۆی ئەو ناکۆکیەیی لەگەڵ کاڤانی هەیەتی، داوایەک ئاڕاستەی ئیدارەی یانەکەی دەکات.

ڕۆژنامەی " SPORT.ES"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، نەیمار داوای لە ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان کردووە کە دەستبەرداری کاڤانی ببن لە کاتێکی نزیکدا.

ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانیا لەلایەکی دیکەوە بڵاویکردۆتەوە، ململانێی نێوان کاڤانی و نەیمار چۆتە ژوری خۆگۆڕینی یاریزانەکانەوە لە دوای یارییەکەی لیۆن و لەوێش باسی ناکۆکی نێوانیان کردووە لەسەر لێدانەکان بە تایبەت لێدانی سزا.

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا دەڵێن، لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، کاڤانی بە پەلە یاریگای بەجێهێشتووەو چۆتەوە بۆ شآری پاریس.

هەروەها نەیماریش لەم چەند ڕۆژەی دوایدا فۆڵۆوی کاڤانی لابرد.


PM:07:52:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری