‌هۆکاری ڕۆیشتنی کروس لە بایرن میونخەوە بۆ ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا باس لەو هۆکارە دەکەن کە وایکرد تۆنی کروس یانەی بایرن میونخ بەجێبهێڵیت و پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا لە زاری کارل هاینز ڕۆمەنیگەی سەرۆکی بایرن میونخەوە بڵاویکردەوە، کە ئەو بەڕێوەبەرە بە تۆنی کروسی وتووە کە ناتوانن موچەکەی بۆ زیاد بکەن وەکوو ئەوەی کە خۆی دەیەوێت، بۆیە کروسیش بڕیاری ڕۆیشتنی بەرەو ڕیاڵ مەدرید داوە.

ڕۆمەنیگە بە کروسی وتبوو کە تاکوو ١٠ ملیۆن یۆرۆی لە ساڵێکدا پێ دەدەن، بەڵام کروس ڕۆیشتنی هەڵبژاردووە.

ستیڤان ڕینراتز، هاوڕێی تۆنی کروس لە بارەی ئەم بابەتەوە دەڵێت: لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نیەو کروس بۆ پارە نەچوە ڕیاڵ مەدرید، بەڵام کروس هەستی دەکرد بایرن میونخ متمانەی بە تواناکانی کروس نیە.


PM:05:52:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌