‌داواکاری ئەتلەتیکۆ بۆ کۆستا ئەگەر ئەو یانەیەیی دەوێت

وێستگە سپۆرت-


دیگۆ کۆستایی یاریزانی یانەی چێڵسی، لە ئێستادا لە دۆخێکی ناخۆشدایەو لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی کێشەی هەیە.

کۆستا لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەی وتبوو کە دەیەوێت چێڵسی بەجێبهێڵیت و بگەڕێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.

کۆستا لەبەر ئەوەی کە بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد موچەی دوو هەفتەی لێ بڕدرا کە یەکی ٣٣٠٠ هەزار پاوەند بوو.

ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داوا لە دیگۆ کۆستای یاریزانی پێشووی دەکات، پێویستە بە شێوەیەکی دۆستانە کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێڵسی چارەسەر بکات پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ کۆستا بکات بە بڕی ٢٥ ملیۆن پاوەند، کۆستاش داوا لە چێڵسی دەکات بەو گرێبەستە ڕازی بێت.


PM:01:06:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری