سەرەڕای ڕاگرتنی، ڕۆناڵدۆ سبەیشەو یاری دەکات
وێستگە سپۆرت-
هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید
ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کە پێشوازی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەیان
بکەن کە لە ٣ یاری داهاتووی خولی یانەکانی ئیسپانیادا یاری ناکات، بەڵام سبەیشەو
لە یاریگای بێرنابیۆوە دەردەکەوێتەوە.
وەکوو ڕاپۆرتە هەواڵییەکان
باسی دەکەن، ڕۆناڵدۆ سبەیشەو بەشداری یاری جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات و سەرەکیش
دەبێت لەو یارییەدا کە بەرامبەر بە یانەی فیۆرەنتینا یاری دەکەن.
ڕۆناڵدۆ جگە لەو یارییە ،
تاکوو ٢٠ی مانگی داهاتوو یاری ناکاتەوە چونکە بۆ ٥ یاری ڕاگیرابوو، ٢ یارییان
تەوابووەو ٣ یاری ماوە.
هەموو ساڵێک یانەی ڕیاڵ مەدرید
لە جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆدا ڕووبەڕوی یانەیەک دەبێتەوەو ئەمساڵ ڕووبەڕوی
فیۆرەنتینای ئیتاڵی دەبێتەوەو یارییەکە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەوی چوارشەممە
دەبێت.
AM:09:55:22/08/2017
ئهم بابهته 3612
جار خوێنراوهتهوه