‌لە ئاهەنگێکی فەرمیدا، ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاریدەکات بۆ ئەوەی کە لە ئاهەنگێکی فەرمیدا گرێبەستی ئیسکۆی یاریزانی یانەکەی درێژبکاتەوە.

ڕۆژنامەی asی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا گرێبەستی ئیسکۆ تاکوو ساڵی ٢٠٢٢ درێژدەکاتەوە، وە ڕەنگە ئەگەر ئاستی باشبوو تا ٢٠٢٣ بۆی درێژ دەکەنەوە.

وەکوو ڕۆژنامەکە باسی کردووە، گرێبەستەکە ئامادە کراوە، چونکە هەردوولا ڕیکەوتن لەسەر درێژکردنەوەی.

گرێبەستەکە لە ئاهەنگێکی فەرمیدا دەبێت لە یاریگای بێرنابیۆ ، ئەوەش وەکوو هەمان ئەو ڕیگایەی کە گرێبەستی مۆراتاو ئاسینسیۆی پێ نوێکرایەوە لە ساڵی ڕابردوودا.

ئیسکۆ لە یەکەم یاری کلاسیکۆدا سەرەکی بوو بەرامبەر بە لاکۆرۆنا کە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر ریاڵ مەدرید یارییەکەی بردەوە.

گرێبەستی ئیسکۆی تەمەن ٢٥ ساڵ لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨ دا کۆتاییدێت ، پێشتر ئەو یاریزانە بۆ مالاگا یاریکردووەو لە ساڵی ٢٠١٣ دا هاتە ڕیاڵ مەدرید.


AM:12:15:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌