‌ڕۆنی بە ژمارەیەکی نوێ گەیشت

وێستگە سپۆرت-


وەین ڕۆنی هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆن، توانی ژمارەیەکی نوێ تۆمار بکات، ئەویش دوای ئەوەی کە گۆڵێکی بەرامبەر بە مانچستەر سیتی تۆمارکرد.

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی پریمەلریگ، یانەی ئێڤەرتۆن بەرامبەر بە یانەی مانچستەر سیتی یاریکرد.

ڕۆنی لەو یارییەدا توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ئێڤەرتۆن بکات، بەوەش توانی گۆڵی ژمارە ٢٠٠ لە خولی ئینگلتەرادا بکات و مێژوویەکی نوێی بۆ خۆی تۆمار کرد، بووە خاوەنی دووەم زۆرترین گۆڵ لە مێژووی خولەکەدا بە تۆمارکردنی ٢٠٠ گۆڵ ، لە ئێستاشدا ئالان شیرەر بە ٢٦٠ گۆڵ لە پلەی یەکەمدایە.


PM:11:53:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌