‌ڕۆژنامەیەک گرێبەستە نوێیەکەی بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-


ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ ئاشکرایکردووە، مایکڵ سیری بەم نزیکانە دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەوەش دوای زنجیرەیەک گفتوگۆکردن لە نێوان هەردوولادا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا کە لە ڕادیۆی مۆنتی کارلۆوە وەریگرتووە ئاشکرایکردووە، مایکڵ سیری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی نیسی فەڕەنسی ڕۆژی هەینی داهاتوو دەگاتە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەو یانەیەدا واژوو بکات.

وەکوو ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەو یاریزانە گرێبەستێک لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو دەکات کە بۆ ماوەی ٤ وەرزە.

یانەی نیس دەیەوێت گیلافۆگۆی یاریزانی یانەی فۆڵفسبۆرگ بهێنێتە ڕیزەکانییەوە وەکوو شوێنگرەوەی مایکڵ کە دەچێتە بەرشەلۆنە.




PM:11:42:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 8304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری