‌درێسی نەیمار فرۆشی فڕیوە

وێستگە سپۆرت-

 


یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی نەیمار دا سیلڤا بە گرانترین نرخ کڕییەوە لە مێژوودا کە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی فرۆشی درێسەکەی نەیمار لە یەک رۆژدا زۆر بووە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سانجێرمان ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشی لە فرۆشی درێسەکەیدا تۆمار کردووە، ئەویش فرۆشتنی ١٠ هەزار درێسی نەیمار بووە لە ڕۆژێکدا.

نرخی درێسێکی نەیمار ١٤٠ یۆرۆیە، بەوەش پاریس سانجێرمان پارەیەکی باشی دەستکەوتووە.

فرۆشی درێسەکانی نەیمار لە یەک رۆژدا کە ١٠ هەزار بووە، سەرکەوت بەسەر فرۆشی درێسەکانی دی ماریادا کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لە ریاڵ مەدریدەوە هاتە پاریس سانجێرمان.


 


PM:10:25:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌