ئەو پارەیەیی کە یانەکانی چامپیۆنس لیگ تا کۆتایی وەریدەگرن
وێستگە سپۆرت-
یارییەکانی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا، وەکوو گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپا سەریدەکرێت کە تەنیا
تیپەکانی سەرەوەی ڕیزبەندی خولەکان دەگەنە ئەو پاڵەوانێتییە.
لە ئێستادا چەند یانەیەک
گەیشتونەتە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو چەند یانەەکی دیکەش
لە یاری پاڵاوتندان و هەنگاویان بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان ماوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (
یوفا)، ساڵانە ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات کە بۆ وەرزێکی نوێ دەدرێتە یانە
بەشدارەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
پارەکان بەم شێوەیە دابەش
کراون:
١٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یۆرۆ
تەرخانکراوە بۆ سەرجەم یانەکان کە دەگەنە قۆناغی کۆمەڵەکان.
هەر یانەیەک لە قۆناغی
کۆمەڵەکان بردنەوە بەدەستبێنێت یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ وەردەگرێت بۆ ئەوانەی
یەکسانیش دەبن نیو ملیۆن یۆرۆیە ، واتە بردنەوە پارەکەی زیاترە.
هەر یانەیەک بگاتە قۆناغی ١٦ی
خولی یانە پاڵەوانەکان ٦ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
هەر یانەیەک بگاتە قۆناغی
چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ٦ ملیۆن و نیو وەردەگرێت.
هەر یانەیەک بگاتە قۆناغی
نیوەی کۆتایی ٧ ملیۆن و نیو وەردەگرێت.
هەر یانەیەک پلەی دووەمی
بەدەستهێنا ١١ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
هەر یانەیەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
١٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
ئەم پارانەش کە یوفا دەستی دەکەوێت و دەیداتە یانەکان، بەهۆی پارەی پەخشە ڕاستەوخۆکانی تەلەفزیۆن و بازاڕکردن و چەند کارێکی ترەوەیە.
PM:06:46:16/08/2017
ئهم بابهته 927
جار خوێنراوهتهوه