‌ڤیدیۆ؛ ئەو یاریزانەی بە ڕۆناڵدۆی وەت وەکوو مێسی بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


بەرزکردنەوەی درێسەکەی ڕۆناڵدۆ کە هاوشێوەی جوڵەیەکی مێسی بوو، بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگ دەداتەوەو ئەو کەسەش ئاشکرابوو کە بە ڕۆناڵدی وت وەکوو مێسی بکات.


ڕۆناڵدۆ لە یاری ڕۆیشتنی جامی سوپەری ئیسپانی کاتێک گۆڵی دووەمی لە یانەی بەرشەلۆنە کرد ، ماسولکەکانی نمایشکردو بەوەشەوە نەوەستا بڕیاریدا وەکوو مێسی بکاتەوەو درێسەکەی بەرزی بە ڕووی هاندەراندا بەرز بکاتەوە.


مێسی پێشتر لە یارییەکی کلاسیکۆدا درێسەکەی بە ڕووی هاندەراندا بەرزکردەوە کە ئەو یاریەش بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید بوو.


پێش ئەوەی ڕۆناڵدۆ ئەو کارە بکات، مارسیلۆ وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە درێسەکەی بۆ ئامادە دەکات و داوا دەکات بەو شێوەیەیی مێسی ئاهەنگ بگێڕێت.






PM:06:23:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2425 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌