لە کۆتاییدا یۆڤانتۆس گرێبەستێکی نوێی ئاشکراکرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی
گرێبەستێکی نوێی ئاشکراکردو بلیز ماتویدی بردە ریزەکانییەوە.
ماتویدی بۆ ئەنجامدانی
گرێبەستەکەیی و پشکنینی پزیشکی گەیشتبووەوە شاری تۆرینۆ و ڕێکارە یاسایییەکانی
تەواوکرد.
یانەی یۆڤانتۆس لەسەر پەڕەی
فەرمی خۆی لە تویتەر وێنەی ماتویدی داناوە کە دروشمی یانەی یۆڤانتۆسی بە
دەستەوەیە.
وەکوو ڕۆژنامەکانی نزیک لەو
یانەیە ئاماژەیان پێداوە، گرێبەستی ماتویدی بۆ ٣ سالە و نرخی گرێبەستەکەش کە
یۆڤانتۆس لە پاریس سانجێرمانی کڕیوە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.
گرێبەستی ماتویدی و یانەی
پاریس سانجێرمان لەهاوینی داهاتوودا تەواو دەبوو، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١١ یەوە لە
یانەی سانت ئیتیانەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردبوو.
PM:06:02:16/08/2017
ئهم بابهته 401
جار خوێنراوهتهوه