‌هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی جیاواز گاڵتە بە پیکێ دەکەن

وێستگە سپۆرت-


هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی جیاواز گاڵتە بە جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دەکەن، ئەوەش لە کاتیکدایە کە شاندی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتونەتە میوانخانەیەکی مەدرید.


بەشێک لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید وەستابوون بۆ پێشوازیکردن لە شاندی یانەی بەرشەلۆنە کە بەرەو میوانخانەیەکی مەدرید دەڕۆیشتن، لەو نێوەندەدا هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید ڕێکەوتبوون کە گاڵتە بە جیرارد پیکێ بکەن ئەوەش بەهۆی نەیمارەوە بووە.


پێش ئەوەی کە نەیمار یانەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵیت، جیاررد پیکێ لە لێدوانەکانیدا دەیوت نەیمار لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو ناڕوات ئەو لەوە دڵنیایە، بەڵام نەیماربەرشەلۆنەی بەجێهێشت و ڕۆیشت.


لە کاتی دەرکەوتنی پیکێش هاندەران هاواریان بۆ جیرارد دەکرد " دەمێنێتەوە ، دەمێنێتەوە".


بەرشەلۆنە ئەمڕۆ گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا و هەر لە فڕۆکەخانە زیاتە لە ٥٠ کەس لە پێشوازیاندابوون و ئەمشەو کاتژمێر ١٢:٠٠ ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبنەوە، کە لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیادایە.


PM:04:54:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری